
لە مەراسیمێکی شایستە دا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بەڕێز ( ئومێد خۆشناو) سەرۆکی یانەی هەولێر ( وەلید عارەب ) و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بە سپۆنسەری کورك تیلیکۆم ، یانەی هەولێر دەستەی ڕاهێنەران و تەواوی یاریزانەکانی تیپی خولی عێڕاقی بۆ وەرزی نوێ ڕاگەیاند.
بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی عێڕاق یانەی هەولێر کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ناساندنی یاریزانانی یانەکەی ساز کرد، تیایدا یاریزانە نوێیەکانی یانەکە و یاریزانەکانی تریشی بە دەزگا ڕاگەیاندن و جەماوەرەکەی ناساند، هەولێر بۆ ئەم وەرزە جگە لە نوێ کردنەوەی گرێبەستی زۆربەی یاریزانەکانی، چەندین یاریزانی ئاستبەرزی تری هێناوەتە ڕیزی تیپەکەی و بە هیوای ململانێ کردنی ناسناوەکە بەشداری خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2022 _ 2023 دەکات.
یاریزانە تازە کانی یانەی هەولێر ئەمانەن:
( ئەحمەد ئیبراهیم ) لە دڵی بەرگری یاری دەکات و پێشووتریش لە یانەی هەولێر بووە و یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاقە، وەرزی ڕابردوو بۆ یانەی قوەی جەوی یاری کردووە، ئەحمەد لە دایک بووی ساڵی( 1991)ە و بڕی گرێبەستەکەشی 250 ملیۆن دیناری عێڕاقیە.
( مازن فەیاز ) لە باڵی هێرشبەر یاری دەکات، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی (کەربەلا و نەفت و شوڕتە و زەوڕا) کردووە. لە دایك بووی ساڵی ( 1997) بڕی گرێبەستەکەشی 180 ملیۆن دیناری عێڕاقیە.
( ئەمجەد ڕازی ) یاریزانی هێرشبەرە و پێشووتریش بۆ یانەی هەولێر یاری کردووە، یاری بۆ هەریەك لە یانەکانی ( قوەی جەوی ، نەجەف ، سەموحەی میسڕی ، ڕائیدی سعودی) کردووە، لە دایك بووی ساڵی ( 1990)ە، بڕی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن دینارە.
( هیلیو مۆنتێڕۆ ) یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلیە و لە دڵی بەرگری یاری دەکات، وەرزی ڕابردوو لە ڕیزی یانەی زاخۆ بووە، لە دایك بووی ساڵی ( 1990)ە
( مەحەمەد ساڵح ) یاریزانی هێلی ناوەڕاستە و پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( نەفتی ناوەڕاست ، زەوڕا کردووە) لە دایك بووی ساڵی ( 1995)ە، بڕی گرێبەستەکەشی 70 ملیۆن دینارە.
( ئەحمەد حەسەن مەکەنزی) لە باڵی بەرگری چەپ یاری دەکات، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( مینا ، نەفت ، شوڕتە ، زەوڕا ) کردووە، لە دایك بووی ساڵی ( 2001)ە، بڕی گرێبەستەکەشی 150 ملیۆن دینارە.
( موئەیەد عەبدولباست ) یاریزانی هێلی ناوەڕاستە و پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( گازی باکوور، دهۆك ، زاخۆ ، زەوڕا ) کردووە، لە دایك بووی ساڵی ( 1990)ە. بڕی گرێبەستەکەشی 90 ملیۆن دینارە.
( حەسەن مەحەمەد چەلوب) یاریزانی هێلی ناوەڕست، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( سناعات کارەبایی ، زاخۆ ، سامەڕا ) کردووە، لە دایك بووی ساڵی ( 1998)ە. بڕی گرێبەستەکەشی 40 ملیۆن دینارە.
( ئیبراهیم شویبو لالی ) یاریزانی پیشەگەری نێجیری یە و لە هێلی هێرشبەر یاری دەکات، لە دایك بووی ساڵی ( 1996)
( جاسم مەحەمەد ) یاریزانی هێلی ناوەڕاستە، یاری بۆ یانەکانی ( زەوڕا ، شوڕتە ، ئەمانەی بەغداد ، نەفت ) کردووە، بڕی گرێبەستەکەشی 70 ملیۆن دینارە.
( بڕۆنۆ ئۆلیڤێڕا ) یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلیە و لە بەرگری ڕاست یاری دەکات، پارساڵ یاریزانی یانەی زاخۆ بووە و لە دایك بووی ساڵی (1996).
( ئەیمەن تەڕابلوسی) یاریزانی پیشەگەری تونسیە و لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات، پێشووتر بۆ یانەکانی (تەڕەجی تونسی ، نەجم ساحلی تونسی ، مەلعەب قابسی تونسی ، خوڕی قەتەڕی ، ئینتاج عەڕەبی میسڕی ، بنزرتی تونسی ، جیلی سعودی ) یاری کردووە، لە دایك بووی ساڵی ( 1992)ە