
یاریگا–
وەرزی نوێ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا دەستی پێکرد و ئەیسی میلانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە هەفتەی یەکەم بردنەوەی بەدەستهێنا.
پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی سێریائەی لە هەفتەی یەکەمی وەرزی نوێ میوانداری ئۆدێنیزی کرد و، یارییەکەشیان بە ئەنجامی 4-2 بردەوە، گۆڵەکانی رۆسێنەری هێرناندێز و رێبیچ دوو گۆڵ و هەروەها براهیم دیاز تۆماریان کرد.
ئەیسی میلان لە هەفتەی دووەمی سێریائەی، رۆژی 21ـی ئەم مانگە دەبێتە میوانی ئاتالانتا.