Article
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

گالتیێ ستایشی ئاستی میسی و نەیمار دەکات

test

یاریگا-

کریستۆف گالتیێ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاستە بەرزەكەی یانەكەی لە یاریەكەیان بەرامبەر نانت.

هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و نانت لە یاری سوپەری فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و پاریس بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێنا.

گالتیێ لە میانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی دوای یاریەكە رایگەیاند: زۆر دڵخۆشم و رازیم لە ئاستی سەرجەم یاریزانەكانم و ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

ڕاهێنەرەكەی پاریس ستایشی ئاستی ئەستێرەكانی یانەكەی لیۆنێل میسی و نەیمار دا سیلڤای کرد، بەتایبەتی دوای ئەو لێکتێگەیشتنە گەورەی نێوانیان.

بەم سەرکەوتنە گەورەیە راهێنەرە نوێیەکە بە یەکەم نازناوی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی پاریس دەست بە کاروانی وەرزشی دەکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button