
یاریگا–
جولیس کوندێ، یاریزانی فەرەنسی یانەی سێڤییا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە بارسێلۆنا، گەیشتە فرۆکەخانەی ئەم شارە.
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکە لە شاری بارسێلۆنایە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا رادەگەیەندرێت.
کوندێ دەبێتە پێنجەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی بارسا و دەگوترێت تێچووی گواستنەوەکەشی نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.