
یاریگا–
چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو جولیس کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییا درێسی یانەی بارسێلۆنا لەبەر بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ بەرگریکارە فەرەنسیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و خودێ چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەش لەگەڵ خودی ئەو یاریزانە قسەی کردووە و باسی لە پرۆژەی یانەکەی کردووە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی چێڵسی ئینگلیزیش لە پێنج شەممە رابردووە پەیوەندی بە یانە ئەندەلوسیەکەوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.