
یاریگا–
مەسوت ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند بۆتە ئامانجی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا.
ماڵپەری فۆتۆمەچی تورکی بڵاویکردۆتەوە ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی تۆپ هاوێژەکان بۆتە ئامانجی یانەی وڵاتەکەیان و بەرپرسانی فەنەرباهچە ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، ساڵانە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێبدەن.
ئۆزیل لە یانە لەندەنیەکە خاوەنی زۆرترین موچەیە و ساڵانە 13 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و چەند وەرزێکە دەنگۆی چوونی لە یانەکەی بڵاو دەبێتەوە.