ئاسیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
وریا غەفوری پەیوەندی بە یانەی فولاد خوزستان کرد

یاریگا–
وریا غەفوری، بەرگریکاری کوردی پێشووی یانەی ئیستیقلال و هەڵبژاردەی ئێران، بۆ ماوەی یەک وەرزی پەیوەندی بە یانەی فولاد خوزستانی ئەم وڵاتەوە کردووە.
ماڵپەری Tarafdari ئێرانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە کوردەکە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی، ریزەکانی ئەو یانەیەی دوای شەش ساڵ جێهێشت و پەیوەندی بە یانەکەی باشووری وڵاتەکەیانەوە کردووە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەفەرمی هەواڵەکە بڵاونەکراتەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە کوردە ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی یانە نوێیەکەی کردووە و لە راهێنانەکانی ئەو یانەیە درێسی ژمارە 21ـی لەبەر کردووە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو گوایە یانەی هەولێر دەیەوێت وریا غەفوری بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام نزار مەحروسی راهێنەری سووری یانەکەی رەتیکردەوە ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە یانەکەی قەڵا و منارە.
