
یاریگا–
کریستیان ئێریکسن، ناوەڕاستکاری دانیمارکی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراو بۆ ماوەی سێ ساڵ واتە تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرا.
ئێریکسن نیوەی وەرزی دووەم بۆ ماوەی شەش مانگ یاری بۆ یانەی برینتفۆردی ئینگلیزی کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەو یانەیەی جێهێشت.