Loading advertisement...
عێراقکوردستان

سەرهەنگ موحسین چەندین گرێبەستی گەورەی پێشکەش کراوە

گۆڵپارێزی بەنێو بانگ ( سەرهەنگ موحسین) گۆڵپارێزی یانەی ئەمانەی بەغداد لە نێوان چەندین گرێبەستی یانەکانی عێڕاقدایە.

سەرهەنگ دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی، ئێستا چەند گرێبەستێکی یانەکانی عێڕاقی پێشکەش کراوە و لە داهاتوودا یانە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگانێت سەرهەنگ ووتی ( من کێشەم نیە لە ئەمانەی بەغدا و ئەوان چەندین جار دووپاتیان کردۆتەوە کەوا دەبێت لەگەڵیان بەردەوام بم، هەرچەندە لە یانەکانی زاخۆ و نەجەف و نەفتی ناوەڕاست گرێبەستم پێشکەش کراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتاییم نەداوە وەرزی داهاتوو بۆ کام یانە یاری دەکەم)

سەرهەنگ موحسین سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یانەی هەولێر زیاتر ووتی ( لەلایەن ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی هەولێرەوە سامر ڕیحانی پەیوەندم پێوە کراوە بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە یانەی هەولێر و تا ئێستا ئەوەش تەنها ئەگەرێکە و هیچ ڕێککەوتنێك نەکراوە)

لە چەند زانیارییەکی تایبەتەوە ئەوە باسکراوە کەوا دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەشێکیان ڕێگرن لە گەڕانەوەی سەرهەنگ بۆ یانەکە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڵپارێزی ناوبراو گونجاوترین گرێبەست هەڵبژێرێت و پارێزگاری لە تۆڕی یانە نوێیەکەی بکات.

Back to top button