
دوای دەستلەکار کێشانەوەی فراس خەتیبی ڕاهێنەری سووری لە ئەرکی یانەی زاخۆ، ئەمڕۆ کارگێڕی زاخۆ بە فەرمی ( حەمزە هادی ) وەك ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەست نیشانکرد بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق.
ئەمڕۆ یانەی زاخۆ ڕاهێنەری تازەی پێشکەش کردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا حەمزە هادی ووتی ( بەمزووانە دەست بە پلان و بەرنامەی خۆمان دەکەین، هەوڵدەدەین یانەی زاخۆ ژمارەیەکی قوڕس بێت لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق، دەبێ پەلە بکەین لە هێنانی یاریزانی تازە بۆ شوێنی ئەو یاریزانانەی کە یانەکەیان جێهێشتووە، داوا لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەم وەك هەمیشە یاریزانی ژمارە دوازدە بن و پاڵپشتی یانەکە و یاریزانان بن، قوڕسە لەم بارودۆخەی ئێستا پێکهێنانی پێکهاتەی تازە بۆ یانەکە، بەڵام بە هەوڵی کارگێڕی یانەکە مەبەستمانە تیپێکی تۆکمە ئامادەبکەین کە لە پێگە و ئاستیی ناوی زاخۆ و جەماوەرەکەی بێت)