ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
دی لیخت و بایەرن ئارەزووی یەکتر دەکەن

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت پاش رەزامەندی نیشاندانی ئەو یاریزانە بۆ پەیوەندیکردن بە یانە باڤارییەکەوە.
بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆ ی رۆژنامەنووسی ناودار، بایەرن سوورە لەسەر ئەو یاریزانە بەڵام دەبێت رکابەری چێڵسی بکات، هەرچی یۆڤییە رەتیکردووەتەوە بە ئاڵوگۆڕ بیفرۆشێت، چونکە چێڵسی تیمۆ ڤێرنەری پێشکەش کردووە و بایەرنیش بێنجامین پاڤارد.
بیانکۆنێری تەنها چاوی لەوەیە بەرامبەر بە بڕە پارەیەکی زۆر دەستبەرداری بەرگریکارە هۆڵەندییەکە ببێت.