
یاریگا–
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا بە ناچاری دەبێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبلی و هاتنی رافینها بۆ ریزەکانی بلاوگرانا، ئەو کات هێرشبەری هۆڵەندی هیچ شوێنێکی لە پێکهاتەی یانەکەی نابێتەوە و دەبێت بیر لە دۆزینەوەی یانەیەکی دیکە بکاتەوە.
پێشتر چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە، یانەی سێڤییای ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی مێمفیس دیپای دەدات.