
جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی داهاتوو دواخرا بۆ ٢٠٢٤.
وابڕیار بوو پاڵەوانێتییەکە لە مانگی ٧ی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی جامی جیهانی لە مانگی یانزە و دوانزەی ئەمساڵدا، بڕیاردرا لەبری ئەوەی پێش بخرێت، بۆ شەش مانگی دیکە دوابخرێت و بکەوێتەوە مانگی یەک و دووی ساڵی ٢٠٢٤. ئەمەش دەبێتە دووهەم وەشانی دوای یەکی ئەو جامە کە یارییەکانی دوابخرێت.
لە ساڵی ٢٠١٧، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی ١-٢ ـەوە گوێزرایەوە بۆ ٦-٧ بۆ ئەوەی چیتر یاریزانانانی خولەکانی ئەورووپا ناچارنەکرێن لە گەرمەی یاری یانەکانیان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بەڵام جارێکیتر بە ناچاری ئەو پاڵەوانێتییە لە مانگی ١-٢ ئەنجام دەدرێت و ئەو یانانەی یاریزانی ئەفریقیان زۆرە تووشی کێشە دەبن.