
یاریگا-دوشان ڤلاهۆڤیج یاریزانێکی باشترە لە ئێرلینگ هالاند بەگوێرەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سڕبیا.
هەردوو یاریزانە لاوەکە لە ٢٠٠٠ لە دایکبوون و چاوەڕوانی داهاتووییەکی گەشییان لێدەکرێت، نیناد بیکۆڤیجی سەرۆکی تۆپی پێی سڕبیا سەبارەت بە ئەستێرە دیارەکەی وڵاتەکەی وتی “ڤلاهۆڤیج باشترە و یاریزانێکی کامڵ ترە لە هالاند، هەرچەند هالاند خاوەنی خێراییەکی مەترسیدارە بەڵام ڤلاهۆڤیچ لەو رووەوە لەو کەمتر نیە و تەنانەت لە باڵاشدا لە یەکەوە نزیکن. یوڤێنتۆسیش پارەیەکی پێدا کە کەمتر نیە لەوەی بە هالاند درا چونکە شێوازی یاریکردنی هەمەجۆرە و تەنها لە یەک رووەوە باش نیە”.
هەردوو گۆڵکارە بەهێزەکە ئەمساڵ بەشێکی گرنگ دەبن لە پلانەکانی مان سیتی و یوڤێنتۆس و چاوەڕوانی وەرزێکی گەورەیان لێدەکرێت.