
لە کۆتا گەڕی خولی نایابی عێڕاق، ئەمڕۆ کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری یانەی هەولێر لە دوا یاری خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی کەرخی شاری بەغداد دەبێتەوە و بەمەش کۆتایی بە وەرزی 2021 _ 2022ـی خولی نایابی عێڕاق دێت.
هەر دوو یانە 35 یاری فەرمیان لەگەڵ یەکتردا کردووە و هەولێر 8 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و یانەی کەرخ لە 14 یاریدا سەرکەوتوو بووە و لە 8 یاریشدا یەکسان بوونە.
یانەی هەولێر 41 گۆڵی لە یانەی کەرخ تۆمارکردووە و کەرخیش 58 گۆڵی تۆمارکردووە، لە دوایین یاریشیاندا لە 13/ 6 / 2022 لە قۆناغی هەشتی جامی عێڕاق یانەی کەرخ بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە و هەولێری دوورخستەوە، هەر دوو یانە مانەوەیان مسۆگەر کردووە و ئەنجامی یاریەکە کاریگەریەکی ئەو تۆی نابێت.
کارگێڕانی هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند گرێبەستێکی باشیان واژۆ کردووە بۆ وەرزی داهاتوو، هەروەها بەردەوام دەبن لە هێنانی یاریزانی ترو بڕیاریانداوە وەرزی داهاتوو کێبڕکێی بە دەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی عێڕاق بکەن و بە بەهێزیەوە بگەڕێنەوە.