
یاریگا–
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، سێ یانە هاتونەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی.
ماڵپەری Relevo بڵاویکردووەتەوە، هەر سێ یانەی ناپۆلی لە ئیتاڵیا و بایرن میونشنی ئەڵمانی و هەروەها چێڵسی ئینگلیزی بیر لە گواستنەوەی دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە ئۆفەری پێشکەش بکەن.
لەلایەکی دیکەوە دەیڤید ئۆرنستین بڵاویکردەوە ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لەوە دەکرێت یانەی پاریس سانجێرمان بیر لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ بکات.