ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: مۆراتا و بێرناردێسکی یۆڤییان جێهێشت

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس رایگەیاند هەردوو یاریزانی یانەکەی ئەلڤارۆ مۆراتا و فێدیریکۆ بێرناردێسکی بەشێک نابن لە پلانی وەرزی داهاتوو.
مۆراتا دوو وەرزی رابردوو بە خواستن لە یۆڤی بوو، وە دەگەڕێتەوە ئەتڵەتیکۆ مەدرید . یانە ئیتاڵییەکە مافی ئەوەی هەبوو بەرامبەر بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری بیگوازێتەوە بەڵام ئەو بەندەی کارا نەکرد و ئەتڵەتیکۆش ئامادەنەبوو ئەو پارەیە کەمتربکاتەوە.
بێردناردێسکیش گرێبەستەکەی بەکۆتا هات و بۆی نوێنەکرایەوە.
دوو هێرشبەرەکەی یۆڤی، دەچنە پاڵ پاولۆ دیبالا کە ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان، یانەکە جێدەهێڵن.