
یاریگا–
مارکۆ ئەسینسیۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تەمەن کە تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، پێدەچێت لە پلانەکانی تیپەکەی بۆ وەرزی داهاتوو جێگەی خۆی نەبێت و زۆر نزیکە لە دەرگای دەرچوونی یانەکە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی یانەکەی و مەترسی لەدەستدانی مۆندیالی قەتەر، بریاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.
ئاسێنسیۆ شەش وەرزە لە ریزەکانی ریال مەدرید یاری دەکات و، لەو کاتەوە بەشداری 235 یاریکردووە و 49 گۆڵی تۆمار کردووە.