Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رودیگەر: لە ساڵی پارەوە لە گفتوگۆداین لەگەڵ مەدرید

یاریگا-ئەنتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت، ریاڵ مەدرید پەیوەندی پێوەکردووە لە کاتێدا هێشتا یاریزانی چێڵسی بووە.

ئەمڕۆ یاریزانە ئەڵمانییەکە بەفەرمی بە میدیاکان ناسێنرا و لە میانەی وتەکانی دا وتی “یەکەمجار کە قسەمان کرد لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە رێی بریکارەکەمەوە بوو لە مانگی نۆی ٢٠٢١، پاشان مانگی چوار راستەوخۆ ئەنشلۆتی قسەی لەگەڵ کرد م و هەر ئەوکات بڕیارمدا رووبکەمە مەدرید”.

تۆنی وتیشی “یەکەم کارم فێربوونی زمانی ئیسپانی دەبێت، من کەسێکی زۆر رژدم لە کارکردن دا، حەزم بە گاڵتە و گەپ و پێکەنینەوە لە دەرەوە بەڵام کارەکەم بە جدی وەردەگرم و کەسێکی دیکەم لەنێو یاریگا”.

رودیگەر بێ بەرامبەر روویکردە مەدرید پاش نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی.

Back to top button