Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی لە گواستنەوەی ستێرلینگ نزیکە

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکە لەوەی رەحیم ستێرلینگ بکاتە یەکەم کڕینی سەردەمی نوێی یانەکە.

بلووز تا ئێستا بێ دەنگ بووە بە بەراورد بە رکابەرەکانی و لەوکاتەوەی تێد بۆیلی بووەتە خاوەنی نوێ هیچ گواستنەوەیەکی ئەنجام نەداوە، بەڵام جینالوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناودار ئاشکرایکرد، چێڵسی نزیکە لە گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگ بەرامبەر بە ٣٤ ملیۆن دۆلار.

رەحیم چیتر لە پێکهاتەی سەرەکی مان سیتی جێگەی نابێتەوە و هاتنی ئێرلینگ هالاندیش ئەوباسەی یەکلاکردەوە، چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەیان دا بەڵام پێدەچێت هەر لە بەریتانیا بمێنێتەوە و رووبکاتە لەندەن.

Back to top button