
یاریگا-ناوی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی وەرزشی لە نوێترین بابەتیدا ریزبەندی گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهانی بڵاوکردەوە.
خەمڵاندنەکان بەگوێرەی ئاست و ئەنجامە تاوەکو بەرواری ١-٦-٢٠٢٢، لە پێگەکاندا جیانلویجی دۆناروما گرانبەهاترینە بە ٧٤ ملیۆن یۆرۆ، روبن دیاز لە هێڵی بەرگری بە ١١٠ ملیۆن یۆرۆ، پێدری لە هێڵی ناوەڕاست بە ١٣٥ ملیۆن یۆرۆ، ترێنت ئەلێکس ئارنۆڵد لە بەرگریکاری باڵ بە ٨٧ ملیۆن، وە کیلیان ئێمباپێ لە هێرشبەری باڵ بە ٢٠٥.٦ ملیۆن ، هێرشبەری سەرە ڕمیش ئێرلینگ هالاند بە ١٥٢.٦ ملیۆن.
هەروەها کێڤن دی بروین گرانبەهاترین یاریزان سەروو ٣٠ ساڵە بە ٥٧ ملیۆن، پابلۆ گاڤی لاوترین یاریزانی گرانبەهایە بە ٥٨ ملیۆن.
ریزبەندی کۆتاییش بەم جۆرەیە
١- کیلیان ئێمباپێ – ٢٠٥.٦ ملیۆن
٢- ڤینیسیوس جونیۆرز – ١٨٥.٣ ملیۆن
٣- ئێرلینگ هالاند ١٥٢.٦ ملیۆن
٤- پێدری – ١٣٥.١ ملیۆن
٥ – جود بێلینگهام- ١٣٣.٧
٦- فیڵ فۆدێ- ١٢٤
٧- فرەنک دی یۆنگ – ١١٢.٥
٨- لویس دیاز – ١١٠
٩- روبن دیاز – ١٠٩.٦
١٠- فێران تۆرێس – ١٠٩.٥