
یاریگا–
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری هەڵبژاردەی میسڕ بە هۆی نەخۆشی بەشداری راهێنانەکانی ئێوارەی رۆژی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نەکرد.
تویتەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ میسڕ بڵاویکردەوە هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەکەیان بە هۆی نەخۆشی و لەسەر داوای راهێنەرەکەیان بەشداری راهێنانەکانی ئێوارەی دوێنێ نەکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.
ئەم پێکانەی سەڵاح لە کاتێکدایە کە شەوی داهاتوو هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی 16ـی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەفریقیای باشوور دەبێتەوە.