Article
ئه‌وروپا

سەرۆكی یوفا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە ڕەخنە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئیمباپێ دەگرن

test

یاریگا-

ئەلێكساندەر جیفرین، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە كە سەرۆكی تۆپی پێی ئیسپانیا خافێر تیباس لە پاریس سان جێرمانی گرت سەبارەت نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەشێوەیەكی فەرمی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تیباس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەوەی پاریس سان جێرمان دەیکات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیمباپێ بە پارەیەکی زۆرەوە، دوای دۆڕاندنی 700 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزەکانی ئەم دواییەدا و پێدانی مووچەی زیاتر لە 600 ملیۆن یۆرۆ سووکایەتییە بە تۆپی پێ، خلێفی بەقەد سوپەر لیگ مەترسیدارە.

سەبارەت بەو لێدوانە جیفرین ووتی: هەر یانەیەک چ ڕیاڵ مەدرید و چ ئەوانی تر مافی ئەوەیان نییە بە یوفا بڵێت چی بکات لە ڕوانگەیانەوە تووڕەن بەڵام ئەوەندەی من بزانم ئۆفەرەکەیان هاوشێوەی پێشنیارەکەی پاریس سان جێرمان بوو بۆ کیلیان ئیمباپێ.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button