Article
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هەنگاوێكی دیكەی پاریس بەمەبەستی هێشتنەوەی كیلیان ئیمباپێ

test

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بەمەبەستی هێشتنەوەی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان.

گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە پڕۆژەی نوێی یانەكەیانیان خستووەتە بەردەم ئیمباپێ كە ڕێگە بە یاریزانەكە دەدرێت ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان بكات و پێشنیاری كڕینی یاریزانان بكات بەمەبەستی زیاتر پتەوكردنی ڕیزەكانی یانەكە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە تا ئێستا هیچ كەسێك لە ژووری خۆگۆڕینی پاریس بڕیاری هێرشبەرە فەڕەنسیەكە نازانێت.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button