
یاریگا-یانەی چێڵسی نزیک بووەتەوە لەوەی خاوەنی نوێی یانەکەی بزانێت و تەنها سێ کەس ماون لە نێو کێبڕکێ کەدا.
پاش ئەوەی رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆک ناچارکرا یانەکە بفرۆشێت، ژمارەیەکی زۆر ملیاردێری جیهان هاتنە پێش بۆ کڕینیان لە نێویاندا ملیاردێرێکی کوردی باکوری کوردستان، بەڵام سەرجەمیان کشانەوە و تەنها ئەم سێ کەسە ماون:
١- سێر مارتن براوتۆن جێگری بەڕێوبەری گروپی فڕۆکەوانەی جیهانیی (بەڕێوبەری پێشووی لیڤەرپوولە)
٢- تۆد بۆیهلی هاو خاوەنی یانەی بەیسبۆڵی لۆس ئەنجلس دۆجەرز
٣- ستیڤ پالیوکا هاوخاوەنی یانەی باسکەی بۆستن سەڵتیک
بەگوێرەی دەیلی مەیڵ، بۆیهلی دوێنێ سێ شەممە بۆ کۆتا جار لەگەڵ بۆردی بەڕێوبەرایەتی چێڵسی کۆ بووەتە. دووانەکەی دیکەش ئەمڕۆ نمایشی پڕۆژەکان ی خۆیان دەکەن بۆ بۆردەکە. دوای ئەوەی چاوەڕواندەکرێت راستەوخۆ یەکێکیان هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی سزاکانی سەر ئەبرامۆڤیج، پێویستە سەرەتا حکومەتی بەریتانیا لایەنی کڕیار قبوڵ بکات پاشان دەبێتە فەرمی.