Article
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

تەواوی ئەو نازناوانەی میسی لە كاروانی وەرزشیدا بەدەستیهێناوە

test

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای بردنەوەی خولی فەڕەنسی نازناوێكی دیكەی بۆ سەر نازناوەكانی زیاد كرد.

شەوی ڕابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لانسی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات و بەوەش پاریس بە شێوەیەكی فەڕمی نازناوەكەی بردەوە.

بەو نازناوەش میسی كۆی نازناوەكانی بۆ 39 نازناو بەرزكردەوە.

نازناوەكانی میسی بە درێژایی ژیانی یاریكردنی:

نازناو ژمارە
 خولی ئیسپانی 10
جامی سوپەری ئیسپانیا 8
جامی شای ئیسپانیا 7
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا 4
جامی سوپەری ئەوروپا 3
جامی جیهانی یانەكان 3
خولی فەڕەنسا 1
جامی جیهانی لاوان 1
ئۆلۆمپیاد 1
كۆپا ئەمریكا 1

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button