ئیتاڵیا
ساکی: میلان و ئینتەر بەراورد ناکرێن

یاریگا-ئەریگۆ ساکی پسپۆڕی تۆپی پێی ئیتاڵیا باس لە جیاوازی نێوان دوو یانە گەورەکەی میلانۆ دەکات پاش یارییەکەی شەوی رابردوو.
ئینتەر ٣-٠ شکستی بە میلان هێنا لە ویارییەی خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، ساکی ئەمڕۆ وتی “لەرووی ئەزموون و کوالیتییەوە، میلان و ئینتەر بەراورد ناکرێن. ئینتەر تیمێکی لوتکەیە و نزیکتە لە گەڕانەوە بۆ گەورەکانی ئەورووپا بەڵام هێشتا پێویستە لە یاری بە کۆمەڵ باشترببن”.
ساکی وتیشی “ئینتەر هەر زوو گۆڵیان تۆمارکرد و دواتر پشتییان بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەست. بەڵام کێ لە میلان ئەرکی راگرتنی لاوتارۆ بوو؟ ئەوان زۆر بێ باک بوون تەنانەت کاتی گۆڵی دووهەمیش”.