
یاریگا–
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا لەگەڵ ماتیاس دی لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی ئایاکس گەیشتنە رێککەوتن.
ماڵپەری تراسفێر مارکێت ئاشکرایکردووە خانمە پیرەکە لەگەڵ بەرگریکارە لاوەکەی یانەی هۆڵەندی گەیشتۆتە رێککەوتن و بریارە سبەی بە فەرمی گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت و دواتریش بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەشتی شاری تۆرین دەکات.
دی لیخت تاوەکو ئێستا تێچووی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی سەروو 70 ملیۆن یۆرۆ بێت.