Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

روونی باشترین راهێنەر کاری لەگەڵکردبێت دیاری دەکات

یاریگا-واین روونی ئەستێرەی پێشووی مانچستەریونایتد راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراو دەستنیشان دەکات وەکو باشترین راهێنەر لەوانەی کاری لەگەڵداکردوون.

روونی سەبارەت بە باشترین راهێنەر بۆ دی تەلەگراف وتی”لویس ڤان بەجیاوازییەکی زۆر باشترینە کارم لەگەڵذاکردبێت ١٠٠٪”. توانا تەکتیکییەکانی و ئامادەکاری بەر لە یارییەکان و سەرنجی ووردی بۆ هەموو ووردەکارییەک شتێکی سەرسوڕهێنەربوو هەرگیز لەوجۆرەم نەبینی بوو”،

ئەم لێدوانەی روونی لە کاتێکدایە باشترین ساڵەکانی خۆی و مانچستەریونایتدی لە سەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسۆن دابوو، ئەمە جگە لەوەی روونی پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ڤان گالی راهێنەردا نەبوو.  روونی لەوبارەیەشەوە وتی “دڵتەنگم بەو جۆرە پەیوەندیمان کۆتایی هات بەڵام سوپاسی دەکەم کە زۆری لێوە فێربووم”.

روونی ١٣ ساڵی لە ئۆڵدترافۆرد بەسەربرد و ئێستاش کۆتا ساتەکانی یاریکردنی لەگەڵ دی سی یونایتدی ئەمریکی بەڕێوەدەکات.

Back to top button