Loading...
ئه‌مریکا

ئیبرا: بەتەنها لە تەواوی خولی ئەمریکی زیاتر ناسناوم بردووەتەوە

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دوای ماوەیەک بێدەنگی، گەڕایەوە سەر لێدوانە سەرنجراکێشەکانی و ئەمجارەیان خۆی بە گەورەتر دەزانیت لە تەواوی خولی ئەمریکی.

ئیبرا کە ئێستا سەرکردایەتی لۆس ئەنجلس گالاکسی دەکات وتی “بۆیە لێرەم چونکە زۆرم ناسناو بردووەتەوە، نەشهاتووم بۆ پشووم بەڵکو هاتووم بۆ سەرکەوتنی زیاتر. لە ژیانمدا ٣٣ ناسناوم بردووەتەوە و ئەمە لە خۆڕا نەهاتووە. پێم وایە زیاترە لە تەواوی خولی ئەمریکی”.

ناسناوەکانی ئیبرا جۆراوجۆرن هەر لە خول و جامی ناوخۆ و جامی سوپەر و جامی جیهانی یانەکان و خولی پاڵەوانەکان یۆرۆلیگ لەوڵاتە جیاوازەکانی وەک هۆڵەندا، ئیتاڵیا،ئیسپانیا و ئینگلتەرا.

زڵاتان دووهەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئەمریکییە تا ئێستا بە ١١ گۆڵ لەدوای کارلۆس ڤێلای هێرشبەری لۆس ئەنجلس.

Back to top button