ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ناپۆلی لە پلانێکی ریاڵ مەدرید دەترسێت

یاریگا-یانەی ناپۆلی ترسی لێنیشتووە لەوەی بەهۆی پلانێکی ریاڵ مەدریدەوە خامێس رۆدریگێزی لەدەست بچێت.
خامێس ماوەی خواستنەکەی لە باڤاری بەسەرچووە و مەدریدیش نایەوێت بیگەڕێنێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. سەرەتا یانەی ناپۆلی بە رژدی هاتە پێش بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی خامێس بەڵام ئێستا مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە ناوەڕاستکارە کۆڵۆمبییەکە بکاتە بەشێک لە پاکێجی ئاڵوگۆڕکردنی بە پاوڵ پۆگبا.
بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا مەدرید ئامادەیە هەریەک لە گاریس بەیڵ و خامێس رۆدریگێز و کەیلۆر ناڤاس بدات بە شەیتانە سوورەکان بەرامبەر پاوڵ پۆگبا کە نرخی بە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دانراوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی AS خامێس بەڵێنی بە کارلۆ ئەنشلۆتی داتەوە یاری بۆ ناپۆلی بکات بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نرخەکەی و مەدرید داوای ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات.