ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
کۆستاس مانۆلاس ئەمڕۆ پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە دەکات

یاریگا-وابڕیارە ئەمڕۆ کۆستاس مانۆلاس بەرگریکاری یانەی رۆما پەیوەندی بە ناپۆلی هەمان وڵاتەوە بکات.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا مانۆلاس بەرامبەر بە ١٨ ملیۆن یۆرۆ و ئامادۆ دیاوارای ناوەڕاستکار ئاڵوگۆڕدەکرێت. تێکڕای نرخەکەی ٣٦ ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش هەمان بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو.
خودی یاریزانە یۆنانییەکە و ناپۆلیش لەسەر بەندەکانی نێوانیان رێککەوتوون. گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرز دەبێت و موچەی ساڵانەی ٤ ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ ٢.٧ ملیۆنی دیکە وەک شیرینی پەیوەندیکردنی بە ناپۆلییەوە.
گواستنەوەی مانۆلاس بەخێرایی ئەنجامدرا چونکە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی داخستنی هەژماری دارایی ساڵانەی رۆمایە و پێویستیان بە پارەی مانۆلاس بوو بۆ هاوتاکردنەوەی کۆی خەرجی و داهاتی یانەکە لە یەک ساڵی رابردوودا.