Loading...
ئینگلتەرا

گواردیۆلا: ئەوەی لیڤەرپوول دەیکات بە کەس ناکرێت

پێپ گواردیۆلا ستایشی لیڤەرپوول دەکات بەر لە یارییە چارەنووسازەکەی ئەمڕۆیان.

سەرەڕای رکابەرە توندەکەی نێوانیان، پیپ گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ بەردەوام ستایشی یەکتر دەکەن، ئەمڕۆش بەر لە یاری نێوانیان گواردیۆلا وتی “لە سەرەتای وەرز و پاشانیش بەر لە دوو سێ مانگ، پرسیم کەی یاری دژی لیڤەرپوول دەکەین بەڵام ئێستا شتەکان جیاوازە چونکە تەنها حەوت یاری ماوە و تەنها یەک خاڵ لە پێشین. بردنەوە بەس نیە هەرچەندە هەنگاوێکی گرنگە. هەمیشە بەهەمان شێوە خۆمان ئامادە دەکەین بەڵام بۆ ئەم یارییە تۆزێک جیاواز بوو چونکە لیڤەرپوول شتێک دەکات بە کەسی تر ناکرێت لە شێوازی جوڵەیان دا. ئەوان پێشتر سێ یاریزانی گەورەیان هەبوو لەگەڵ سەڵاح و مانێ و فیرمینیۆ ئێستا بوونەتە پێنج پاش هاتنی جۆتا و لویس دیاز”.

یارییەکە لە کاتێکدایە مان سیتی تەنها یەک خاڵ لە پێش لیڤەرپوولەوەیە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەنجامەکەی یەکلاکەرەوە بێت بۆ ناسناوی ئەم وەرزەی خولەکە.

Back to top button