Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ و تۆتنهام لە کێبڕکێدان بۆ مادیسن

یاریگا-هەردوو یانەی ئارسناڵ و تۆتنهام دەیانەوێت جەیمس مایدسنی ئەستێرەی لێیستەر سیتی بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا سەرنجی هەردوو یانەی راکێشاوە ئەمەش پاش تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ لەم وەرزەدا تا ئێستا.

مادیسن نرخی هەرزان نابێت و لێیستەر داوای بەلایەنیکەم داوای ٦٠ ملیۆن پاوەند دەکەن. چانسی تۆتنهام بەرزترە بەهۆی ئەوەی ئارسناڵ خاوەنی مارتن ئۆدیگاردە و لەهەمان پێگەدا یاری دەکات.

Back to top button