Loading advertisement...
ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یاریزانێکی چڵسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی چڵسی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، ئەمجارەیان هەواڵێکی ناخۆشتریان پێشگەیشت ئەویش تووشی بوونی سێزار ئازپلیکیتا بەرگریکاری ئەو یانەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

بەرگریکارە ئیسپانیەکە بلوز لە یاری بەرامبەر ساوسامبتۆن بەشداری نەکرد و، پێش یارییەکەش توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی ئەو یانەیە تووشبوونی ئەو یاریزانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، هەروەها پشت راستیشی کردەوە کە رومێلو لوکاکوی هێرشبەری یانەکەشی تووشی پێکان بووە.

چێڵسی ئەم هەفتەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دەبێتە میوانی ریال مەدرید و چارەنوسی ئەم دوو یاریزانە بۆ یارییەکە دیارنیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button