
یاریگا–
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک و لە ئێستاوە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ دوو یاریزانی بەڕازیلی گەیشتە رێکەوتن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئاندرێس روئێدا سەرۆکی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ئاشکرای کردووە، کارگێری بلاوگرانا ئامادەن بۆ هەردوو یاریزانی یانەکەیان ئانجێلۆ 35 ملیۆن یۆرۆ و هەروەها کایێکی 20 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەم زووانە گواستنەوەکە کۆتایی دێت و ئەو دوو یاریزانە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکەن.



