مۆتەکەی بۆدۆ/گلیمت دوای یارییش واز لە رۆما ناهێنێت

یاریگا-جەنگەکەی نێوان رۆما و بۆدۆ/گلیمت کۆتایی نەهاتووە و هەردوولا یەکتر تۆمەتباردەکەن دوای یارییەکە.
سەرەتا لۆرێنزۆ پلیگرینی دوای یارییەکە وتی “سەرسۆڕییە، راهێنەرەکەیان دەستدرێژی کردە سەر مەشقپێدەری گۆڵپارێزانی یانەکەمان.
پاشانیش یانە نەرویجییەکە وەڵامی دانەوە و بە جۆرێکی دیکە باسی رووداوەکە دەکەن. لە روونکردنەوەکە هاتووە ” هێرشی رۆما تەنها بەوە نەوەستە کە دەستدرێژییان کردە سەر کیتیل نوستین (راهێنەرەکەیان) بەڵکو بەشێوەیەکی سیستەماتیک دەیانەوێت لە بەهای یانەکە کەمبکەنەوە و ناتوانین ئەمە قبوڵ بکەین. رۆما بۆمباردی میدیاکانی کردووە بە درۆ تاوەکو رووە ناشرینیەکەی خۆیان بشارنەوە. ئێمە بەڵگەی ڤیدیۆییمان هەیە لەسەر رووداوەکە. داوا دەکەین ئەو ڤیدیۆیە بۆ رای گشتی بڵاوبکرێتەوە لەلایەن یوفاوە”.
بۆدۆ/گلیمت لە یەکەم بەشداری ئەورووپیدا لە قۆناغی کۆمەڵەکان شەش گۆڵییان لە تیمەکەی خۆزێ مۆرینهۆ تۆمارکرد. لە چارەگی کۆتاییش دووبارە رووبەرووی یەکبوونەوە و توانییان ١-٢ شکستییان پێبهێنن.