Loading advertisement...
کوردستان

نەورۆز و شەقڵاوە بەرامبەر بوون، زاخۆ هەنگاوێکی بۆ مانەوە هاویشت

لە کۆتا یارییەکانی گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان، هەر دوو یانەی نەورۆز و شەقڵاوە لە نێو یاریگای زانکۆ لە شاری سلێمانی ڕووبەڕووی یەکتر بونەوە، شەقڵاوە پێویستی بە سەرکەوتن هەبوو بۆ ئەوەی خۆی لە ناوچەی دابەزین دووربکاتەوە، لە سەرەتای گێمی دووەمی یاریەکە، شاکارفاخیر یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی شەقڵاوە لێدانی سزای لە دەستدا و یاریەکەش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، شەقڵاوە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و لە پلەی چواردەیەمی خولەکە دێت.

لە دەربەندیخانیش یانەی زاخۆ سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەست هێنا بە سەر یانەی دەربەندیخان بە ئەنجامی 1 _ 0 گۆڵ، زاخۆ بەم سەرکەوتنە کۆخاڵەکانی بووە 26 خاڵ و لە پلەی سێزەهەم دێت.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان بەم شێوەیە بوو:

چەمچەماڵ 2  هەندرێن 1

پێشمەرگەی هەولێر 4  دهۆك 0

سۆران 1  برایەتی 1

سیروانی نوێ 1  سەیدسادق 0

زاخۆ 1  دەربەندیخان 0

ئارارات 2  هەولێر 1

نەورۆز 0  شەقڵاوە 0

Back to top button