Loading...
ئه‌مریکا

هیگواین لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا-گۆنزالۆ هیگواین رەتیدەکاتەوە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

دوێنێ خۆرخی باوکی ئەو یاریزانە رایگەیاند هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت بەڵام هیگواین ئەمڕۆ روونکردنەوەیدا کە توڕەیی بەرامبەر باوکی پێوە دیارە  وتی “ئەوەی وترا تەنها هەڵە لە یەک تێگەیشتنێک بوو، دەکرێت رووبدات بەڵام دوورە لە راستییەوە. من بە تەواوی پەیوەستم بە یانەکەوە و ئەگەر بڕیاری وازهێنان بدەم خۆم باسی دەکەم و تەنها من. ئەوەی باوکم و کەسانی دیکە دەیڵێن هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نیە. تەنها خۆم قسە دەکەم و لە ئێستاداش پەیوەستم بە یانەکەوە”.

هیگواین تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ و لە یانەی ئیتەر مەیامی یاری دەکات. سەرەتا لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەرکەوت و دواتریش یاری بۆ یانەکانی ناپۆلی، یوڤێنتۆس و ئەیسی میلان و چێڵسی ئەنجامدا.

Back to top button