سیروانی نوێ نزیکە ببێتە پاڵەوانی کوردستان

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، یانەی هەندرێن خاوەن پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە توشی شکست هات بەرامبەر یانەی چەمچەماڵ بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، لە پیرمام یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی ئارارات و یاریەکە بە سەرکەوتنی یانەکەی پیرمام کۆتایی هات بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ و هەولێر نزیکبۆتەوە لە دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکان.
یانەی سیروانی نوێ هەنگاوێکی گەورەی هاوێشت بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی ئەمساڵ، سیروانی نوێ بە ئەنجامی 1 _ 0 گۆڵ لە یانەی سەیدسادقی بردەوە، جیاوازی نێوان سیروانی خاوەن پلەی یەکەم و هەندرێنی پلەی دووەم بەرز بوویەوە بۆ هەشت خاڵ.
یانەی سۆران و برایەتیش لە سۆران بە گۆڵێک بۆ بەرامبەر بوون، برایەتی کۆی خاڵەکانی بووە 31 خاڵ و سۆران خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 28 خاڵ.
تەنها سێ گەڕ ماوە لە خولی نایابی کوردستان و بڕیارە 19ـی ئەم مانگە کۆتایی بە خولەکە بێت.