Loading...
ئینگلتەرا

ئێمری: پڕۆژەی نیوکاسڵ لە ئارسناڵ سەرکەوتووترە

یونای ئێمری راهێنەری پێشووی ئارسناڵ و ئێستای ڤیاریاڵ باسی پڕۆژەکەی نیوکاسڵ دەکات و هەروەها هۆکاری رەتکردنەوەی گرێبەستەکەیان لە مانگی یەک دا.

کاتێک ملیاردێرە سعودییەکان بەفەرمی نیوکاسڵیان کڕیەوە، گرێبەستێكیان پێشکەشی ئێمری کرد تاوەکو سەرکردایەتی یانەکە بکات بەڵام رەتیکردەوە. ناوبراو ئەمڕۆ وتی ”

“پڕۆژەکەی نیوکاسڵ سەرنجراکێشە، جیاوازە لە ئارسناڵ. لە ئارسناڵ دەبوو سەرەتا دیوارەکان بڕوخێنی و پاشان لە سەرەتاوە بنیاتی بنێیتەوە بەڵام نیوکاسڵ تەنها بنیات نان بوو و حەزم بە بیرۆکەکە هەبوو بەڵام هێندە سوپاسگوزاری ڤیاریاڵ بووم بۆ ئەو دەرفەتەی پێیان دابوو نەمتوانی جێیان بهێڵم، هەروەها ئەوکاتە لە خولی پاڵەوانەکان بووین، پریمەرلیگ خولێکە کە ئومێدی هەموو راهێنەرێکە، زۆرم بیر لێکردەوە کە بگەڕێمەوە ئینگلتەرا بۆ پڕۆژەیەکی باشتر بۆ من جێگەی شانازی بوو ، قسەم لەگەڵ سەرۆکی ڤیاریاڵ کرد بەڵام دوا بڕیارم مانەوە بوو”.

مەگپایز دوای ئێمری، ئێدی هاوییان کردە راهێنەر و توانیوییەتی ئە ویانەیە لە مەترسی دابەزین بۆ ریزی پلە یەک دووربخاتەوە.

Back to top button