Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گەورەکان لەسەر هێڵن بۆ ڤیتکتۆر ئۆزیمن

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ترسی ئەوەی هەیە یانە زەبەلاحەکان ڤیکتۆر ئۆزیمنی هێرشبەری بڕفێنن.

کۆریێری دیلۆ سپۆرت دەڵێت یانەکانی ئارسناڵ و مانچێستەریونایتد  چاوییان لە تواناکانی هێرشبەرە نێودەوڵەتییە نێجیریەکەیە. ئەمەش ترسی ئەوەی درووستکردووە ناوبراو بیەوێت رووبکاتە یەکێک لەو یانانە.

مانگی یەکی ئەمساڵ، نیوکاسڵ ٨٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکرد بەڵام راستەوخۆ لەلایەن ناپۆلییەوە رەتکرایەوە. رۆژنامە ئیتاڵییەکە دەشڵێت یانەکەی ناپلس ئامادەن گوێ لە داواکاری فرۆشتنی بگرن بەڵام نرخی لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆەوە دەست پێدەکات بۆ سەرەوە.

ڤیکتۆر لەم وەرزەدا ١١ گۆڵی لە ٢٠ یاریدا تۆمارکردووە لە خولی ئیتاڵی و خاوەنی چوار گۆڵیشە لە پێنج یاری خولی ئەورووپا.

Back to top button