Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

ئەنشلۆتی لەگەڵ یانەکە بەرەو لەندەن گەشتی نەکرد

کارلۆ ئەنشلۆتی لەگەڵ شاندی یانەکە نابێت لە گەشتەکەی ئەمڕۆیان بەرەو چێڵسی.

ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ دەگاتە ئینگلتەرا بۆ ئەنجامدانی یاری قۆناغی چارەگی کۆتایی بەرامبەر چێڵسی، بەڵام کارلۆ ئەنشلۆتی لەگەڵیان نابێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە و پشکنینی ئەمڕۆشی هەر پۆزەتیڤ بووە، تاکە ئومێدی ئەوەیە پشکنینی سبەی بەیانی نەرێنی بێت و بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشت بکات.

سەرەتای ئەم هەفتە ناوبراو نەیتوانی لە یاری یانەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ ئامادەبێت و دەیڤدی کوڕی جێگەی گرتەوە.

Back to top button