Loading advertisement...
کوردستان

ناوبژیوانان بایکۆتی خولەکانی کوردستان دەکەن

ناوبژیوانەکانی خولەکانی کوردستان بەفەرمی بایکۆتی یارییەکانیان کرد، لە یاداشتێکدا کە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نێردراوە، بە واژۆی سەرجەم ناوبژیوانەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان تێیدا هاتووە کەوا تاسەرجەم شایستە داراییەکانیان پێنەدرێت ناتوانن چیتر یارییەکان بەڕێوەببەن، ماوەیەک بەر لە ئێستا ناوبژیوانەکانی شاری سلێمانی ئەم بایکۆت کردنەیان ڕاگەیاند، بەڵام ئێستا سەرجەم ناوبژیوانەکان ئەم بڕیارەیان داوە، ناوبژیوانەکان دەڵێن چیتر ناتوانین لە سەر ئەرکی خۆمان شاروشارۆچکەکانی کوردستان ببڕین بەمەبەستی ناوبژیوانی کردن، بۆیە دەبێت یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە زووترین کات چارەسەرێکمان بۆ بدۆزێتەوە.

تا ئێستا 26 هەفتە لە خولەکانی کوردستان تێپەڕیوە و ناوبژیوانەکان هیچ شایستەیەکی داراییان پنەدراوە، ئەمە لە کاتێکدایە دوای تەنها دوو ڕۆژی تر گەڕی 27ـی خولەکە بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ بڕیار لە سەر دواخستن یاخوود بەرێوەچوونی لە کاتی خۆی دەدرێت.

Back to top button