Loading advertisement...
عێراقکوردستان

زاخۆ و دیوانیە لە دهۆك یاری دەکەن

دوای وەستانی یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق بە هۆی یاریکردنی هەڵبژاردەی عێڕاق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەڕ، بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێکی تر خولی نایابی عێڕاق دەست پێبکاتەوە.

لەگەڕی 26ـی خولەکەدا، یانەی زاخۆ بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 3:30 میوانداری یانەی دیوانیە بکات، بەڵام بە هۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە یاریەکە لە یاریگای دهۆك ئەنجامدەدرێت، ( بڵند شەفیق) سەرۆکی یانەی زاخۆ ڕایگەیاند ( یاریەکەی زاحۆ و دیوانیە لە یاریگای نێودەڵەتی دهۆك کاتژمێر 10ـی شەو ئەنجامدەدەین، بەهۆی ئامادە نەبوونی یاریگای خۆمان تەنها ئەم یاریە لە دهۆك ئەنجامدەدەین و دواتر دەگەڕێینەوە یاریگای خۆمان )

بڕیارە لە ڕوژی دووشەممە وە یاریەکانی خولی نایابی عێڕاق دەست پێبکات و تا ئێستا بە جیاوازیەکی زۆر یانەی شوڕتە لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت.

Back to top button