Loading advertisement...
ئینگلتەرایاریگا

رۆناڵدۆ بەرەو لێیستەر گەشتی نەکردووە

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی مانچێستەریونایتد نیە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر لێیستەر سیتی.

هیچ هەواڵێک نەبوو لەسەر ئەوەی رۆناڵدۆ بەرەو لێیستەر گەشت نەکات بەڵام کاتێک شاندی یانەکە هۆتێل لۆری بینرا رۆناڵدۆیان لەگەڵ نیە.

کریس پێکانی نیە بەڵام رەنگە بەهۆی ماندوبوونی  لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بەرامبەر تورکیا و ماکەدۆنیا بانگهێشتنەکرابێت، هۆکارێکی دیکەش کە لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە باس کراوە ئەوەیە، جۆرجینای کچە هاوڕێی  دووگیانە و لەگەڵ ئەودایە.

یونایتد پێویستی بە بردنەوەی ئەو یارییانەیە کە ماون تاوەکو بتوانێت بگاتە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، بە پێچەوانەوە رەنگە چەند ئەستێرەیەکی لەدەست بدات لە نێویاندا رۆناڵدۆ و پۆگبا.

Back to top button