
یاریگا–
برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستەکەی تاوەکو چوار وەرزی دیکە نوێکردەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ناوەڕاستکاری یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار وەرز، واتە تاوەکو وەرزی 2025-2026 نوێکرایەوە.
فێرناندێز لەو کاتەی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کردووە، بەشداری 117 یاری کردووە و دووجار ناسناوی باشترین یاریزانی یانەکەی وەرگرتووە.