ئەمڕۆ گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی ئادار، گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان دەست پێبکات، تا دێت یارییەکانی خولەکە بەرەو کۆتایی دەچن و کێبڕکێی بەدەست هێنانی نازناو و کێبڕکێی یانەکانی دواوەی ڕیزبەندی لە سەر مانەوە لە خولەکە بەهێزتر دەبێت.
یانەی شەقڵاوە لە بەردەم هاندەرانیدا لە نێو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی چەمچەماڵ دەبێتەوە، شەقڵاوە بە 24 خاڵ لە پلەی سێزدەمە و چەمچەماڵیش بە 33 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە، بۆیە شەقڵاوە دەیەوێت سەرکەوتن تۆماربکات و زیاتر لە ناوچەی دابەرین دووربکەوێتەوە.
لە نێو یاریگای برایەتی، هەر دوو یانەی برایەتی و نەورۆز بەیەک دەگەن، برایەتی 29 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی یازدەم دێت، نەورۆزیش 35 خاڵی هەیە لە پێنجەمی خولەکە یە، هەردوو یانە لە یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستانن.
لە زاخۆ هەردوو یانەی زاخۆ و پێشمەرگەی هەولێر یاریەکی قوڕس ئەنجامدەدەن، پێشمەرگەی هەولێر بۆ ناوو ناوبانگەکەی نایەوێ چیتر خاڵ لە دەست بدات و پلەیەکی شایستە لە وەرزی ئەمساڵ بە دەست بهێنێت کە ئێستا بە 32 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت، هەرچی یانەی زاخۆیە کە بە 20 خاڵ لە دواوەی ڕیزبەندیەکە دێت، ئامانجیەتی لە دابەزین خۆی ڕزگاربکات و بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکی تیپی خولی عێڕاقی یاری پێدەکات تاوەکو یانەکە دەرباز بکەن لە دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکان.
تا ئێستا یانەی سیروانی نوێ بە 47 خاڵ پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە و هەندرێنیش بە 41 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.