Loading advertisement...
ئه‌مریکائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ڤیداڵ ئینتەر جێدەهێڵێت

یاریگا-ئارتورۆ ڤیداڵ ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەرمیلان هاوینی داهاتوو ریزەکانی نێرازوری جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، ڤیداڵ زۆر بە حەسرەتی ئەوەیە بە زووترین کات پەیوەندی بە فلامینگۆی بەڕازیلییەوە بکات، تەنانەت وێنەی سەر پڕۆفایلی تیکتۆکەکەی گۆڕیووە بە وێنەیەکی خۆی بە درێسی فلامینگۆوە، پێشتریش زۆرجار وێنەی خۆی بە درێسی ئەو یانەیەوە بڵاو کردووەتەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بەندێک لە گرێبەستەکەی چیلییە ٣٤ ساڵەکەیدا کە رێگە بە ئینتەر دەدات دەستبەرداری ببێت و گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بەرامبەر بە چوار ملیۆن یۆرۆ. ئەمەش هێشتا لە بەرژەوەندی یانەکەیە بەهۆی مووچە زەبەلاحەکەی ئەو یاریزانە کە دەگاتە ٩ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

ڤیداڵ ماوەی ١٥ ساڵە لە یاریگاکانی ئەورووپادایە و یاری بۆ یانەکانی لیڤەرکوزن، یوڤێنتۆس، بایەرن میونشن و بارسێلۆناش ئەنجامداوە.

Back to top button