Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریگیلیۆن: جێهێشتنی ریاڵ مەدرید بڕیارێکی دروست بوو

یاریگا-سێرجیۆ ریگیلۆن بەرگریکاری پێشووی ریاڵ مەدرید و ئێستای تۆتنهام، پێی وایە رووکردنە پریمەرلیگ بڕیارێکی دروست بووە.

یاریزانە ئیسپانییەکە دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە و سەرەڕای ئاستێکی باش لەگەڵ مێرەنگی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فرۆشرا. ناوبراو  ئەمڕۆ  پرسیاری گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا لێکرا و لە وەڵامدا وتی “جێهێشتنی خێزان و هاوڕێکانتان و خۆشەویستەکەت رووکردنە پریمەرلیگ  کارێکی قورس بوو بەڵام ئەمە خەونێک بوو تاوەکو ببمە یاریزانێکی باشتر، دەمویست نیشانی بدەم دەتوانم لەو خولە یاری بکەم و خۆشحاڵم کە ئێستا لێرەم، پێشبینیم دەکرد کەشی یاریگا گەرم و گوڕ بێت بەڵام زۆر لەوە زیاتر بوو کە چاوەڕوانم دەکرد”.

دەنگۆی ئەوە هەیە لە میدیا ئیسپانییەکان، ریاڵ مەدرید هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە بدات بۆ جێگرتنەوەی مارسێلۆ و هەروەها هاوکاریکردنی مێندی لە باڵی چەپ دا.

Back to top button